ئیسڕائیل هێرشێكی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە دەستپێكرد

جیهان 18/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل زانیاری دەربارەی ئەنجامدانی هێرشێك بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا و دەوروبەری ئاشكرا كرد.

 بەپێی رۆژنامەی The Guardian، دێنیێڵ هگاریی، وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" شەوی رابردوو ئۆپراسیۆنێكی تایبەتمان بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا دەستپێكرد".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە پشتنبەستن بە زانیارییە وردەكانی دەستگای هەواڵگری وڵاتەكەمان (مۆساد)، ئەم ئۆپراسیۆنەمان دەستپێكردووە و ئامانجمان جوداكردنەوەی هاوڵاتیانە لە تیرۆریستانی حەماس".

باسی لەوەشكردووە:" بەپێی زانیارییەكانمان لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن تیرۆریستانی حەماسەوە وەك پێگەیەك بۆ كۆكردنەوەی هێز و ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی بەكار دەهێندرێت و دەبێت رێگری لە ئەنجامدانی هەر هێرشێكی هاوشێوە بە بەكارهێنانی شوێنە گشتییەكان بكەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا