لەتیف نێروەیی: لەگەڵ هەڵبژاردنداین و نامانەوێت دوابخرێت

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربارەی بڕیارەكەی پارتی و هەڵوێستی یەكێتی لەوبارەیەوە و دوا بڕیاری یەكێتی زانیاری ئاشكرا دەكات.

 لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" هیچ لایەنێكی هەرێم بە ئاستی یەكێتی هەوڵی ئەوەی نەداوە كە ئەم هەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت و چیدیكە بۆ پاساوی جۆراوجۆر هەوڵ بۆ دواخستنی نەدرێت".

وتشی:" هەوڵەكانی یەكێتی ئەوە بوو كە پاكتاوێك لە ژمارەی دەنگدەراندا بكرێت و ئەو دەنگانەی كە ئاوارەن، مردوون و مافی بەشداریكردنیان نییە پاكبكرێن و هەڵبژاردنێكی پاك و پێگەرد بەڕێوەبچێت و سەرەنجامیش دادگای فیدڕاڵ بە سەرپەرشتی كۆمیسۆنی باڵای عێراق بڕیاری ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنیان دەركرد".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهۆی نەبوونی پەرلەمان و كۆمیسۆنەوە و پەككەوتنی بەشێك لە سێكتەرە گرنگەكان و بونی تەنها حكومەتێكی كاربەڕێكار ئەمانەش تەنها بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چارەسەر دەكرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین".

سەبارەت بە بازنەكانی دەنگدان كە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەوەدا، لەتیف نێروەیی روونیشیكردەوە:" ئەو بڕیارە كە بۆ گۆڕینی یاسایی هەڵبژاردن لە یەك بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی چەند سودێكی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە، یەكێك لەوانە لە تەواوی دونیت فرە بازنەیی دیموكراسی ترە وەك لە یەك بازنەیی، دووەم، پشكی هیچ پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە ناچێت، كە پێشتر و لە هەڵبژاردنەكانی پێشتردا بەم شێوەیە نەبووە".

ئەوەشیخستەڕوو:" وەك یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەگەڵ ئەو بڕیارەین كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە واژۆكراوە، ئەگەر ئەم بڕایارەش جێبەجێبكرێت ئەوا كۆمەڵێك لە كێشەكان چارەسەر دەبێت، چاوی گشت دونیا لەسەر هەرێمی كوردستان و بەشێوەیەكی گشتی ئەو دەنگۆیانە و بڕیاری پارتی بۆ بایكۆت و دەنگۆی دواخستنی، تەواوی دونیای هێنایە سەرهێڵ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا