دەربارەی لافاوە بەهێزەكەی شاری دهۆك و زیانەكانی، بەرگری شارستانی دهۆك نوێتریان زانیاری بڵاوكردەوە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارسانیی دهۆك لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بەهۆی لافاوەكەوە دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و تا ئێستاش ئاو چووەتە زیاتر لە 100 ماڵەوە و دەیان ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوویەتی".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" گەڕەكی بەرۆشكی و چەند گەڕەكێكی دیكە لەبەر مەترسییەكانی لافاوەكە چۆڵكراون و ئەو گەڕەكانەش مەترسیان لەسەر بێت چۆڵدەكرێن".