بومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

جیهان 20/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک مەڕەشی  باکووری کوردستانی هەژاند.

لەو بارەیەوە، دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا(ئافاد) رایگەیاند کە بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 5:55ی بەیانی ئەمڕۆدا و بە گوڕی چوار پلەی پێوەری بووە و لە قوڵایی هەشت کیکۆمەتردا روویداوە.

هەروەها وتووشیەتی، چەقەکەی کەوتووەتە دووری تەنها 14 کیلۆمەتر لە مەڕەش و 58 کیلۆمەتر لە غازی عەنتاب.

لەبارەی زیانەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئافاد دەڵێت لەسەر رووبەرێکی فراوان هەستی پێکراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا