بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسی غەززە
کۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە،
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی میسر بکات و لەگەڵ هەریەکە لە
وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، میسر، قەتەڕ، سعودییە و بەرپرسانی فەڵەستین کۆببێتەوە.
ئامان لە کۆبوونەوەکە
تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەبێت و مەترسییەکانی هێرشی سوپای ئیسرائی؛
بۆ سەر شاری رەدەح یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی
ماڵپەری BBC، دانوستانی
ناڕاتەوخۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەپێناو راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لە وڵاتی
قەتەڕ بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو نەبینراوە.