دوایین وادە بۆ خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندرا

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی و پارتی سیاسی و كاندیدەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرجەم حزب و كەس و لایەنەكان كە دەیانەوێت خۆیان تۆمار بكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، دەتوانن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كاری تۆماركردن ئەنجامبدەن ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای ئەم وادەیە كاتەكە درێژ ناكرێتەوە بەهۆی پابەندبوونیان بەو خشتانەی كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دانراون ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی  رۆژی 10ی حوزەیرانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریکرد.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا