پاش ئەنجامدانی یاری قۆناغی چوون لەپێناو پاڵاوتنەكانی سەركەوتن بۆ جامی جیهانی لە كیشوەری ئاسیا، ئەمڕۆ عێراق بۆیاری گەڕانەوە رووبەڕووی فلپین دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 02:00 خولەكی پاش نیوەڕۆ، هەڵباژاردەی نیشتمانیی عێراق رووبەڕووی فلپین ببێتەوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی بە كۆمەڵێك یاریزانی لاو و كوردەوە لەسەر یاریگای خۆسێی ریزال میمۆریاڵ یارییەكەی ئەنجامدەدات.
لە ئێستاد عێراق بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەیدایە و فلپینیش بە تاكە خاڵێك چوارەمی كۆمەڵەكەی گرتووە.
لە یاری چونیشدا هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بە تاكە گۆڵێكی میمی سەركەوتنی بەدەستهێنا.