بابەتە سەرەکییەکە: دوای
ئەوەی لە یاری رابردوی یانەکەیان نەیانتوانی بەشداریبکەن، گومان دروستبو لەسەر
بەشداریکردنی رودیگێر و کۆرتوا بۆ یاری دێربی مەدرید.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
رۆژی چوارشەممە لە میانەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
زیاتر بزانە: رۆژنامەی
ماڕکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردوەتەوە: هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ رودیگێری
ئەڵمانی و تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید
و پێشبینی دەکرێت بە شێوەی سەرەکی یاری بکەن.