مباپێ بەشداری یارییەکەی سبەی دەکات؟

وەرزش 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، کلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە بە تەواوی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی بکات.

زیاتر بزانە: ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید دواین راهێنانەکانی بۆ یارییەکەی سبەینێ ئەنجامدا کە بڕیارە لە میانەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا روبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببنەوە.

لەلایەکی ترەوە: رۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی و نزی لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵنیاییدا لەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە سەرەڕای ئەوەی بەشداری تەواوی راهێنانەکانی ئەمڕۆی نەکردوە بەهۆی پێکانێکی سوکەوە، سبەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا