بۆ یەکەم جار، سعودیە بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، شانشینی سعودیەی عەرەبی بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات و رومی قەحتانی نوێنەرایەتی دەکات.

لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی، رۆمی قەحتانی، کچە مۆدێل و شاجوانی سعودیە، رایگەیاند کە بۆ کێبڕکێی شاجوانی گەردوون 2024 کە وا بڕیارە لە مەکسیک بەڕێوەبچێت، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.

لەو بارەیەوە، ناوبراو رایگەیاندووە کە ئەوە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ سعودیە و وڵاتەکەی دەچێتە گۆڕەپانی قەشەنگی و هەمەجۆرییەوە.

جێی ئاماژەیە، رومی قەحتانی لەناو سعودیەدا ناوێکی دیاری بوارەکەیە و بەشداری چەندین چالاکی هاوشێوەی کردووە، وەک کێبڕکێکانی شاجوانی جیهانی عەرەبی و شاجوانی جیهان و چەندانی دیکە.

بەشداریکردنی سعودیە بۆ کێبڕکێی شاجوانی گەردوون، لەلایەن چاودێرانەوە بە کرانەوە بە رووی جیهاندا دادەنرێت، بە تایبەتی کە لە وڵاتەکەدا سانسۆرێکی زۆر لەسەر ژنان بووە لە رابردوودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا