تا ئێستا سوودەکانی حەلوات زانیوە؟

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

حەلوا یەکێکە لە شیرینییە بەسودەکان کە لە کونجی و چەرەسات و گوڵەبەڕۆژە دروستدەکرێت، چەندین سودی تەندروستی هەیە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان، بەڵام بۆ هەندێک کەسیش زیانی هەیە دەبێت بە وریاییەوە بیخۆن.

ئیرینا لیالینا، پسپۆڕی خۆراکی روسی بە رۆژنامەی " ئیزڤێستیا"ی رایگەیاندووە:" حەلوا سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە و پێکهاتە خۆراکییە بەسودەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ترشییە چەورە تەندروستەکان و ماددەکانی دژە ئۆکسیدی تێدایە، کە سود بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت و هەوکردن کەمدەکاتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" حەلوا سوودی بۆ بەتەمەنەکانیش دەبێت، چونکە بڕێکی باشی ریشاڵی تێدایە و بەکتریا سودبەخشەکانی ریخوڵە زیاد دەکات ".

ئەو پزیشکە روسییە باسی لەوەشکرد:" ئەو حەلوایانەی بە گوڵەبەڕۆژە دروستدەکرێن بڕێکی زۆری ڤیتامین Eی تێدایە و بۆ بەتەمەنەکان و ژنان بەسودە ".

لەبارەی زیانەکانی ئەو شیرینییەش ئەو پزیشکە دەڵێت:" زۆرخواردنی دەبێتە هۆی توشبوون بە هەستیاری، بۆیە باشتروایە مندالان و ژنانی دووگیان کەمتر حەلوا بخۆن، چونکە بڕێکی زۆری شەکری تێدایە ".

بە وتەی ئەو پزیشکە، ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ و کێش زۆرین نابێت حەلوا بخۆن، هەروەها ئەو کەسانەش کە کلۆری ددان و زیبکەیان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا