پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ یاسایەکی هەموارکردەوە و تێیدا
هاوارکردن بەسەر دایک و باوک و بێڕیزیکردن بەرامبەریان بە تاوان ناسێنراوە، بە پێی
هەمواری یاساکەش ئەو کارە سزاکەی بەندکردن و پێبژاردن دەبێت.
دارا سێکانیانى،
ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" بەگوێرەى هەموارەکە،
هەر کەسێک ئازارى دايك و باوكى بدات بە بێڕێزیکردن یان هاوارکردن بەسەریاندا، یان
خۆبێبەریکردن، بەجێهێشتنیان یان هەر مامەڵەیەکى دیکەى لەو جۆرە، سزاى بەندکردن و پێبژاردن
دەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزا دەدرێت ".
ئەوەشی خستەڕوو:" یاساکە لەدواى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى
وەقائعی عێراقى دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە ".
ئەو یاسایەی هەموارکراوەتەوە بریتییە لە ماددەی 384ی یاسای
سزادانى عێراقى و لە دوو بڕگە پێکدێت.