هاتوچۆی سلێمانی راسپاردەكەی قوباد تاڵەبانی جێبەجێدەكات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش رووداوەكانی دوێنێی رێگای دوكان-سلێمانی و بەدواداچونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هاتوچۆی سلێمانی راسپاردەیەكی قوباد تاڵەبانی جێبەجێدەكات.

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بڕیارمانداوە لە رۆژانی هەینیدا  لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 7:00 ی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە رێگای دوكان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، ‎رێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو، رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان قەدەغەبكرێت".

سەرجەم مەفرەزەكان و بازگەكان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەكاری چاودێریی

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ‎سەرجەم مەفرەزەكان و بازگەكان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەكاری چاودێریی و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن".

پابەندبن تا بەدووربن لە لێپرسینەوەی یاسایی

داواشی لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كردووە، كە پابەندبن تا بەدووربن لە كارەساتەكانی هاتووچۆ و لە لێپرسینەوەی یاسایی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا