بەهۆی چەند بۆنەیەکی
جیاوازەوە، شەش رۆژی مانگی داهاتوو لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
پشووی فەرمت دەبێت.
بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی مانگی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:
* 1ی نیسان سەری ساڵی ئاشوورییەکانە
* 9ی نیسان یادی ئازادکردنی عێراق و روخانی رژێمی بەعسە
* 9 تا 12ی نیسان جەژنی رەمەزانی پیرۆزە
* 17ی نیسان سەری ساڵی ئێزدییەکانە
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەم
مانگەشەدا (مانگی ئازار)ی 2024 بەهۆی یادەکانی راپەڕین و ئادار و جەژنی نەورۆزەوە
شەش رۆژ پشوو بوو.