کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی هەینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تا سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 22
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا