سەعدی ئەحمەد پیرە، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگەیاند، خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان به وێبسایتی فەرمی یه‌كێتی راگه‌یاند:" ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین".
وتیشی:" سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات بافڵ جەلال تاڵەبانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات".
راشیگەیاند:" به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه‌و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبوون، خۆمان و ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕ‌ێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".