لەتیف نێروەیی: سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ روسیا گرنگ و فەرمییە

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مۆسکۆ گرنگ و فەرمییە.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ روسیا، لە کاتێکی هەستیاردایە و گرنگ و فەرمییە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆکی یەکێتی لە میانەی سەردانەکەیدا ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی روسیا تاوتوێ کراوە و دەکرێت".
وتیشی:" ئەم سەردانەی سەرۆکی یەکێتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانە لەگەڵ روسیا کە هەرێم و عێراق و یەکێتی پەیوەندی لە مێژینەیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەیە و بەشێکیان بۆ سەردەمی مام جەلال دەگەڕێنەوە".
دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە مۆسکۆ و لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا و چەند بەرپرسێکی دیکەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا