بڕیارە
لە مانگی داهاتوو سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنی تورکیاوە
کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بڵاویکردەوە:" رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری
تورکیا رۆژی 9ی نیسان سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە میانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی
تورکیا دەچێتە کۆشکی سپی و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات".
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن، تەوەری سەرەکی
کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و بایدن رەوشی ئاڵۆزی غەززە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان
بە شەوڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەبێت.