دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی تورکیا رادەگەیەندرێت، کە بەپێی ئەو ئەنجامانە دەم پارتی لە 10 شاری کوردستان یەکەمە.
ئەنجامە بەراییەکان، شکستی ئاک پارتی، پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەردەخەن، بە تایبەتی کە تا ئێستا ئەنکەرە و ئیستەنبوڵی لەدەستداوە.
لە ئەنکەرە، مەنسوڕ یاڤاش، کاندیدی جەهەپە توانیویەتی 58.58٪ی دەنگەکانی بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا تورگوت ئاڵتینۆک کاندیدی ئاک پارتی 33.62ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هەروەها، ئەنجامی دەنگە جیاکراوەکان لە ئیستەنبوڵ دەریدەخەن کە ئەکرەم ئیمامئۆگڵو 50.29٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەڵام موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی 40.99٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی، کیانی سیاسی کوردەکان)، تا ئێستا لە 10 شاری باکووری کوردستان یەکەمە و پێدەنێتە ناو کۆنترۆڵکردنی شاری 11هەم.