ئەحمەد شەرع بۆ پاشماوەی رژێمی ئەسەد: دەبێت چەکەکانتان دابنێن

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی سوریا رایگەیاند، رووبەڕووی هەموو هەڕەشەیەک دەبنەوە کە سوریا بخاتە مەترسییەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ''دەبێت پاشماوەکانی رژێمی ئەسەد چەکەکانیان رادەست بکەن چونکە تاوانێکی گەورەیان ئەنجام داوە لێیان خۆش نابین.''

ئەوەشی وت: ''ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر سوریا  نییە و وڵاتەکەمان یەکگرتووە، ئەم چەند رۆژەی ڕابردوو پاشماوەکانی ئەسەد ویستییان سووریای نوێ تاقیبکەنەوە.''

ئاماژەی بەوەشکرد: لە سوریای نوێ هیچ جیاوازییەک لە نێوان دەسەڵات و گەلدا نییە، پاراستنی وڵات لە ئەستۆی هەموواندایە دەبێت چەک تەنیا بە دەستی دەوڵەتەوە بێت و ڕێگە نادەن چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بەکاربهێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا