بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا نامەی بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران ناردوە.
کێ وتی: دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد: لە نامەکەمدا کە دوێنێ
پێنجشەممە بۆ عەلی خامنەییم ناردوە، ئامادەیی ئەمەریکام دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی
دانوستان و ناوبراوم بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت کردوە.
چی تر: ئەگەر ئێران رازینەبێت بە ئەنجامدانی دانوستان
بارودۆخەکان بۆ ئەو وڵاتە زۆر خراپ دەبن، هیچ بژاردەیەکی تر بونی نییە و تاران
نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.