پزیشکێکی پسپۆڕ هۆکارەکانی ئاوسانی سک ئاشكرا دەکات و دەشڵێت، لەکاتی
هەبوونی چەند نیشانەیەکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.
کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
رایگەیاند:"ئاوسانی سک لە ئەنجامی کۆبوونەوەی غازات روودەدات، لەکاتی
هەرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو لە گازی هەمەجۆر دروستدەبێت و شتێکی ئاساییە،
بەڵام هەرکاتێک بڕەکەی زیاتر دروستبێت ئەوا ئاوسانی سکی لێدەکەوێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گرنگترین هۆکارەکانی ئاوسانی سک بریتین لە:
1- که‌می ئه‌نزیمی لاکتۆز : یان هەستیاری به
شیر و به‌رهه‌مه‌کانی
2- حه‌ساسیه‌ت
به گلوتین و نه‌خۆشی گه‌نم ( سیلایاک )
3- کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆن
4- گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده بۆ ناو
سورێنجک و هه‌وکردنی سورێنجک
5- قورحه‌ی گه‌دده و قورحه‌ی دوانزه‌گرێ
6- نه‌خۆشی کڕۆنز و هه‌وکردنی قورحه‌ی قۆڵۆن
7- گیرانی ڕیخۆڵه‌کان
8- نه‌خۆشی
شه‌کره و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و به ڕیشاڵ بوونی جگه‌ر
9- هه‌ندێ
هۆکاری تر وه‌ک : جوێنی بنێشت ، جگه‌ره کێشان ، هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی لاکتۆز ،
فرکتۆز یان سوکرۆزی تێدایه ۰
10- نه‌خواردنی
بڕی پێویست له مادده ڕیشاڵیه‌کان ڕۆژانه ۰
11- کۆنیشانه‌ی خنکان که پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی به‌شێکی زۆر یان هه‌موو گه‌دده ڕوو
ده‌دات ۰
12- دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و سترێسی زۆر ، وه‌رزش نه‌کردن ، قه‌ڵه‌وی ، خواردنی بڕێکی
زۆر له خوێ و شه‌کر ڕۆژانه ، خواردن به خێرایی ، پاڵ که‌وتن و نوستن یه‌کسه‌ر
پاش خواردن".
بە وتەی ناوبراو، ئەو خۆراکانەی ئاوسانی سک زیاد دەکەن بریتین لە:
1-پاقله‌مه‌نیه‌کان : پاقله ، فاسۆلیا ، نیسک ،
نۆک ، بازالیا
2- شیر
و به‌رهه‌مه‌کانی
3- قه‌ڕنابیت
، بڕۆکلی ، که‌له‌رم
4- میوه‌ی وشکراو وه‌ک مێوژ و هه‌نجیر و قه‌یسی
وشکراو
5- باینجان ، کاهوو ، سۆیا ، پیاز
6- خواردنی چه‌ور : وه‌ک شیرینی ، ماسی چه‌ور ،
کێک ، که‌ره ، سه‌ڵسه
7- مادده شیرینکەرهکان و جێگره‌وه‌ی شه‌کر
8- ئه‌و
خواردنانه‌ی بڕێکی زۆر مادده‌ی ڕه‌نگی دروستکراوی تێدایه
کامەران رەسوڵ روونیشیکردووەتەوە، مەرج نییە هەموو کەسێک بەو خۆراکانە
سکی بئاوسێت کە ئاماژەیان پێکراوە.
هاوکات ناوبراو ئاشکراشیکردووە، لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانانە پێویستە
سەردانی پزیشک بکرێت:
1- بوونی غازاتی زۆری به‌رده‌وام یان ئازاری سک
2- بوونی ڕشانه‌وه یان سک چوون یان قه‌بزی زۆر و به‌رده‌وام
3- بوونی
خوێن له ناو پیسایی
4- دابه‌زینی کێش به خێرایی
5- بوونی دڵه‌کزێ