فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان لە جەژندا قەدەغەکرا

کوردستان 02/04/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قائیمقامیەتی رانیە بڕیاریدا لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان بە منداڵان قەدەغە بکرێت و دەڵێت " سەپێچیکاران سزادەدرێن ".

قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پاراستنی منداڵان و بێزارنەكردنی هاوڵاتییان، بڕیاردرا بۆ رۆژانی جەژن فرۆشتنی هەموو جۆرە یارییە ئاگرینەكان بە منداڵان قەدەغە بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، لەوانەش داخستنی شوێنی کارەکە و پێبژاردن، ئەوانەشی شوێنی کارییان نییە و مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن، دەدرێنە دادگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا