بافڵ جەلال تاڵەبانی: موچەخۆران نەبنە قوربانی ململانێ سیاسیەکان

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبەغدا کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە كۆبونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق، شایستەداراییەكان و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان و چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان كرایەوە.

ئەمەش هەیە: لەدرێژەی كۆبونەوەكەدا جەخت لە پابەندبون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و هەماهەنگیی نێوان سەرجەم دامەزراوە یاساییەكان كرایەوە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و مافەكانی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی وڵات و سەرخستنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی حكومەت.

زیاتر: بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی كرد كە هەمیشە بڕیارەكانی لەچوارچێوەی دەستور و لەخزمەت مافەكانی خەڵكدایە بەتایبەت بڕیارەكانی پەیوەست موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە.

هاوکات: وەک هەمیشە هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و پابەندكردنی هەمو لایەک تاوەكو چیتر موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و مافەكانیان پارێزراوبێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

بۆ چی ڤیتامین Dـی گرنگە؟

تەندروستی 25 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا