بانکی ناوەندی بۆ یەکەمجار زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە کە ئەوە زۆرترین بڕی دۆلارە فرۆشرابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 178 ملیۆن و 525 هەزار و 332 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 238 ملیۆن و 120 هەزار و 332 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، تەنها 40 ملیۆن و 405 هەزار دۆلار بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 148 هەزار دیناری عێراقی،کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا