لە سەیدسادق کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

کوردستان پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەک لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو برادا دروستبووە و بەوهۆیەشەوە یەکێکیان تەقەی لە ئەوی دیکەیان کردووە برینداری کردووە".

بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کێشەی نێوان ئەو دوو برایەش بە تەواوەتی نەزانراوە".

تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی رووداوەکەن

باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تیمەکانی بەڵگە و تاوان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی بەدواداچوونن، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا