قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاری لە پۆستە حکومییەکانی ئیدارەی گەرمیاندا دەکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە زۆرێک لە پۆستە حکومییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیاندا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کەلار و لەمیانەی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس و نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا:" ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوبەری دەزگا حکومییەکانی گەرمیان ماوەیەکی زۆرە لە پۆستەکانیان دان و پێویست دەکات بۆ چالاککردنەوەی پۆستەکان گۆڕانکاریی بکرێت ".

کەسانی چالاک لە پۆستەکاندا دادەنرێن

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵدەدەن کەسانی چالاک لە پۆستەکاندا دابنرێن، هاوکات بەڕێوبەرانی پێشوش بەپێی ئەدای کارکردنیان رۆڵ و بەرپرسیارێتی دیکەیان پێدەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا