بۆچی تا ئێستا هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دەستیپێنەكردووەتەوە؟!

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ روونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە. 

 بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە شەوی رابردووەوە بەهۆی پچڕانی هێڵی ئەنتەرنێت و سیستەمی بەڕێكردنی گەشتیاران لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران هاتووچۆی گەشتیاری ڕاگیراوە".

تا ئەم ساتە مەرزی باشماخ لە سنوورەكانی ئێرانەوە نەكراوەتە

باسی لەوەشكردووە:" تا ئەم ساتەی ئێستا نەكراوەتە و لەهەر پێشهات گۆڕانكاریەك لەڕێگای پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ئاگاداریی هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەینەوە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە یەكەم رۆژی جەژن لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاتوچۆی گەشتیاری راگیرا و پاشان كاركردن و رایكردنی گەشتیاران تێیدا ئاسایی بووەوە، پاشان بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە هاتوچۆی گەشتیاری لە سنوورەكانی ئێرانەوە راگیران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا