سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سبەی چوارشەممە بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزێدییەكانەوە لەسەرجەم دامودازگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

 بەپێی بیروباوەڕی ئێزیدییەكان، جەژنی "چارشەما سۆر" بەناوبانگترین جەژنی ئێزدییەكانە؛ هەروەها ئەم جەژنە گەورەترین جەژنە لە كۆمەڵگەی ئێزدیدا و هەر ساڵ لە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیساندا، بەپێی ساڵنامەی كۆن، ئێوارەی سێشەممە كوردانی ئێزدی خۆیان بۆ چوارشەممەی سوور ئامادە دەكەن و دەچنە پەرستگەی "لالەش" و 366 مۆم و چرا دادەگیرسێنن و بە ڕێوڕەسمی ئایینی پێشوازی لەو جەژنە دەكەن.

بە جەژنی چوارشەممەی سوور دەگوترێت "جەژنی سەری ساڵ، جەژنی تاووسی مەلەك و بووكی ساڵ"

هەر بەپێی بیروباوەڕی ئێزدییەكان، خودای عالەمین ساڵانە مەلەكێك دەنێرێتە سەر زەوی، بۆ ئەوەی خراپەكاری لەنێو مرۆڤەكاندا نەهێڵێت و چاكە لەنێو خەڵكدا بڵاو بكاتەوە، هەروەها هەندێكجار بە جەژنی چوارشەممەی سوور دەگوترێت "جەژنی سەری ساڵ، جەژنی تاووسی مەلەك و بووكی ساڵ" و هەروەها بە "رۆژی خولقانی جیهان"یش ناسراوە.

گەردوون لە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیساندا دروست بووە 

بەپێی ئایینی ئێزدی، گەردوون لە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیساندا دروست بووە و لەم جەژنەدا كۆمەڵگەی ئێزدی هێلكە دەكوڵێنن و رەنگی دەكەن، ئەو هێلكەش تەمسیلێكە لە دروستبوونی گەردوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا