جومانە غەلای: هەڵبژاردنی هەرێم لەوادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە كۆتا ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەزموونی و پڕۆسەی وردبینی لە ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق زانیاری خستەڕوو.

 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند:" پرۆسەی وردبینی لە ناوی كاندیدەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكان دەنێردرێن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی لە بەغدا بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی كاندیدەكان".

كۆمیسیۆنی كاندیدێكی لە شاری هەولێر دوورخستۆتەوە

وتیشی:" كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاندیدێكی لە شاری هەولێر دوورخستۆتەوە بەهۆی رادەستنەكردنی داتا و زانیارییەكانی لەوادەی خۆیدا".

هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە

باسی لەوەشكردووە:" هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە (10-6-2024)، ئەمڕۆش ئێمە یەكەمین پرۆسەی ئەزموونی لەسەر كاغەزی دەنگدان ئەنجامدەدەین و دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە و پشتڕاستكردنەوەی، ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسەندی دەكات و دەست دەكات بە دانانی ناوی كاندیدەكان لەسەر كاغەزەكانی دەنگدان و چاپكردنیان".

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان نزیكەی مانگێك پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت

ئەوەشیخستەڕوو:" بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان نزیكەی مانگێك پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات كەچەنێك وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا