شاخەوان عەبدوڵا: بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام نادرێت.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هەڵبژاردن لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەکان تیایدا بەشداربن".

 

لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە گفتوگۆداین

ئاماژەی بەوەشکرد:" پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە هێزە گەورە سیاسییەکانی هەرێم و بەبێ ئەو حزبە هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت، ئێمەش لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە گفتوگۆداین سەبارەت بە هەندێک بابەتی تەکنیکی".
شایەنی باسە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان رەتیکردەوە بەشداری هەڵبژاردن بکات.
لە بەرامبەردا زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جەختیان لەوەکردەوە، دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و دواخستنی بۆ جارێکی دیکە زیان بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا