بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنێكی بێگەرد وێنایەكی گەشتری هەرێمی كوردستان نیشاندەدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و سەردەمییانە كە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی، پێویستییەكی گرنگە و وێنایەكی گەشتری هەرێمی كوردستان نیشاندەدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی راوێژكارانی سەربازیی ئیتاڵیای لە هەرێمی كوردستان و عیراق كرد لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە بەشدارییەكی كارایان هەبووە لە هاوكاریكردن و رێكخستنەوەی هێزە چەكدارەكان.

بەردەوامیی هاریكارییەكانیان فاكتەرێكی بەهێزە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە

وتیشی، بەردەوامیی هاریكارییەكانیان فاكتەرێكی بەهێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوون و هەردوولا هاوڕابوون، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و سەردەمییانە كە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی، پێویستییەكی گرنگە و وێنایەكی گەشتری هەرێمی كوردستان نیشاندەدات ".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دیدارەكەدا كە میكێلی كامێرۆتا، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدان و فراوانتركردنی هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەكان كرایەوە بەشێوەیەك لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و بەها نیشتمانییەكان بێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا