قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییاندا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی رایگەیاند:" جەژنی سەری ساڵی ئێزدی لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدیی پیرۆز دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی بە دوور لە ناخۆشی و نەهامەتییان بۆ دەخوازم".

شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان کردووە

دەشڵێت، ئێزدییەکان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و ناوچەکەن، سەرباری هەموو ئەو غەدر و دوژمنکارییانەی لە مێژوودا دەرحەقیان کراوە، بەڵام شەرافەتمەندانە پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان کردووە، هیوادارین رۆژانێکی پڕ لەخۆشی و شادی بەسەر بەرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا