لەسەر بەڵێنی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە رێگەی کەلار – سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە رایگەیاند، پرۆژەی رێگەی کەلار- سلێمانی لەسەر بەڵێنی قوباد تاڵەبانی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
عوسمان حەمەسەعید خاوەنی کۆمپانیای بێشکان رایگەیاند:" بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ پرۆژەی رێگەی کەلار – سلێمانی خەرج دەکرا وەکو پێویست نەبوو، بۆیە لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە کارەکانی ئەو پرۆژەیەمان راگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەسەر بەڵێنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رۆژی شەممەی داهاتوو دەست بە کارەکانی پرۆژەی رێگەی کەلار – سلێمانی دەکرێتەوە".
باسی لەوەشکرد:" لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەی پێداین لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ پرۆژەکە ئاگادر دەکاتەوە و لە رێگەی  مەرگەی بیکەنە رێگەی ژیان و کارێک بکرێت، کە چیدیکە کارکردن لەو پرۆژەیەدا رانەگیرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا