ئەو کچەی کە کۆتاییەکانی
ساڵی رابردوو لە یەکێک لە باڵەخانەکانی هەولێر فڕیدرایە خوارەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە،
ئەو کچەی لە مانگی تیشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەلایەن دوو کەسایەتی سۆشیاڵ
میدیاوە لە یەکێک لە باڵەخانە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر فڕێدرایە خوارەوە، گیانی
لەدەستدا.
بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد
هاوکات باوکی کچەکە وێنەی
خۆی و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە و هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لەسەر وێنەکە نووسیویەتی:"
کچی خۆشەویستم بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد".
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا
نازانرێت رووداوی گیان لەدەستدانی کچەکە چۆن بووە و ئایا کوژران بووە یاخود
رووداوێکی دیکە.