بۆچی نابێت ژنانی دووگیان ددانیان کلۆر بێت؟

تەندروستی 09/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پزیشکێکی ددان ئاشکرایکرد، ئەو ژنانەی لە پلانیاندایە دووگیان بن، پێویستە پێش ئەوەی دووگیان بن دڵنیاببنەوە لە تەندروستی ددانیان، چونکە کلۆری ددان زیانی بۆ کۆرپەکەی سکیشی دەبێت.

ئاناستاسیا گۆلیکۆڤا، پزیشکی ددانی رووسی بە ماڵپەڕی " gazeta.ru  "راگەیاندووە، دەکرێت نەخۆشییەکانی پوک و ددان لە ژنی دووگیانەوە بۆ کۆرپەکەی بگوازرێتەوە، بەوەش ئەو ژنانەی لەکاتی دووگیانبوونیاندا کێشەی تەندروستییان لە ددانیان هەیە، لە داهاتوودا منداڵەکانیشیان هەمان کێشەیان دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ژنان ساڵانە پشکنین بۆ ددانیان بکەن و چارەسەری بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا