ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی دوێنێی هەولێر زیادیکردووە؟

کوردستان 11/06/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەوەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەکەی دوێنێی هەولێر بڵاوکرایەوە، برایەکی بریندارەکە دەنگۆکەی رەتکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر بە ناوی مەڕوان ئیدریس بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام برایەکی ناوبراو ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە و راشیگەیاند، تەندروستی براکەی بەرەو باشتر دەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا لەگەڵ مەڕواندا دوو کەسی دیکە کە لە رووداوەکەی دوێنێدا بریندار بوون، لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا و دوابەدوای رووداوەکە هەواڵی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە بڵاوکرایەوە، دواتریش هەواڵی گیان لەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکان بڵاوکرایەوە.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، شەڕ و ئاڵۆزییەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە روویداوە و دوو لە قوربانییەکانیش بران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا