بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، خاوەن دوکان و پیشەوەرەکانی
گەڕەکی هوانە لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەبەستی دەربڕینی
ناڕەزایەتی گردبوونەوە.
کێشەمان لەگەڵ دوو خاڵی ئەو گرێبەستە هەیە
لەوبارەیەوە ئاسۆ عەلی نوێنەری پیشەوەرەکان
رایگەیاند:" ئێمە لە ئێستادا کێشەمان لەگەڵ دوو خاڵی ئەو گرێبەستە هەیە کۆ
بۆمان کراوە، یەکێکیان کرێی دوکانەکانە و ئەوی دیکەش کێشەی ناو گۆڕین".
کێشەکەمان لە ئێستادا لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆکی شارەوانی پێی
راگەیاندووین، کێشەکەمان لە ئێستادا لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە لە دەسەڵاتی
ئەنجومەنی وەزیراندایە و بۆ ئەو مەبەستەش رەوانەی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت کراوە".