"عەتا سەراوی لە دوو بەڕێوەبەرایەتی داواکراو بووە"

کوردستان 05/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: هۆکاری دەستگیرکردنی عەتا سەراوی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

کێ وتی: سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزە ئەمنییەکان بە BMC راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتی عەتا فەتاح مەحمود ناسراو بە عەتا سەراوی، دوای گەڕانەوە لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکرا.

زیاتر: ناوبراو بەپێی ماددەی 456 لە پۆلیسی سلێمانی و بە ماددەی 2 لە یاسای رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراو بووە، ئەو تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە مەبەستی نانەوەی پشێوی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا