بابەتە سەرەکییەکە:
بەهۆی ئەوەی هیچ ئاژەڵێکی بۆ نەبردرا، سەربڕینخانەی سلێمانی داخرا.
کێ وتی: ئاسۆ
عومەر نوێنەری گۆشتفرۆشەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند: پێشتر شەش
هەزار دینار بۆ هەر ئاژەڵێک لە گۆشتفرۆشەکان دەسەندرا کە دەبرانە سەربڕینخانە،
بەڵام ئێستا بە بیانووی پشکنینەوە کۆمپانیایەک لەناو سەربڕینخانەکە داوای دوو
هەزار دیناری زیاتر دەکات و گۆشتفرۆشانیش ئەو بڕە رەتدەکەنەوە، بۆیە ئەمڕۆ هیچ
ئاژەڵێک نەبراوەتە سەربڕینخانەی سلێمانی.
لایەنی بەرامبەر چی دەڵێت: هاوکات د. تاریق عەلی لە کوشتارگەی سلێمانی بە BMC وت: ئەو ئامێرانەی کە کۆمپانیا نوێیەکە بەکاریدەهێنێت بۆ پشکنینی
ئاژەڵەکان پێشکەوتووترن لەوانەی پێشووتر و بەوهۆیەشەوەیە نرخەکان زیادیکردووە.