بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی هێزەکانی 70
زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەوە ئاشکرا دەکات.
کێ وتی: ئەحمەد لەتیف
وتەبێژی هێزەکانی 70 بە BMC رایگەیاند: ئەو لیستەی ناردبوومان بۆ بەغدا لەلایەن حکومەتی
عێراقەوە جارێکی دیکە رەوانەی ئێمە کرایەوە و داوای کۆمەڵێک زانیارییان کردبوو کە
بۆ لیستەکە زیادی بکەین.
زیاتر: تەواوی
زانیارییەکان کە داواکراوە بۆ لیستی مووجەی کارمەندەکانمان زیادمان کردووە و
رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش رەوانەی بەغدای
بکەنەوە، پێشبینی دەکرێت دوای تەواوکردنی رێککارەکان مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە
دابەشبکرێت و من بە هیچ شێوەیەک نەموتووە لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.
شایەنی ئەوەیە باسبکرێت:
ماوەی نزیکەی 70 رۆژە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان
وەرنەگرتووە.