چی روویدا: وەزارەتی
خوێندنی باڵا بڕیاریدا بۆ
ساڵى نوێى خوێندن، داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بەردەوام بێت.
کێ وتی: وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم دەڵێت:" سەرجەم زانکۆکانى
کوردستان هەرێمی کوردستان راسپێردران ئامادەکارى بکەن بۆ ئەوەى هاوشێوەى ساڵانى
رابردوو زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى 12ی ئامادەیی لە خوێندنى حکومى
برەخسێنن".
زیاتر: بڕیاردرا بەهەمان ڕێژەى ساڵانى ڕابردوو داشکاندن لە کرێى
خوێندنى پارالێل و ئیواران ئەنجام بدەن، ئەویش لە پێناو پشتیوانیکردنى قوتابیان و
خانەوادەکانیان بۆ ئەوەى پرسى دارایی نەبێتە ڕێگر لە بەردەم خەونەکانیان.
ئەمەش هەیە: ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا سەرجەم زانکۆکان هیچ برە
پارەیەک لە برى پێدانى بەشى ناوخۆیی بە خوێندکارانى خوێندنى باڵا وەرنەگرن.