لە ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

کوردستان 10/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرەوە دەکرێت، یەکەمیان خستنەڕووی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان.

زیاتر: تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە بەدواداچوونی مووچەی مانگی رابردووی مووچەی خۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، هەروەها رێکخستنەوەی سیستمی باج لەنێوان هەولێر و بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا