چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

کوردستان 10/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەکردڵ دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تیمەکانمان لە دوو چالاکیدا توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر ببڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن لە جۆری کریستاڵ.

زیاتر: ئەو چوار تۆمەتبارە کاری گواستنەوە و بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە و لە ئێستادا هەر چوارییان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا