بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت و خۆڵیش دەبارێت

کوردستان 10/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکرد: سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا