ئەگەر مەلە بە دروستی ئەنجام بدەیت ئەم سوودانەی هەیە

درێژتر لە هەواڵ 10/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی power of positivity  بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر بەشێوازێکی دروست ئەنجامبدرێت مەلەکردن چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 
زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە مەلەکردن کاریگەری کەسەر لەشجوانی هەیە و رووخسار هەیە و ئەو کەسانەی بەردەوام مەلە دەکەن، کەمتر پیربوونیان پێوەدیار دەکەوێت.

ئەمەش هەیە:  ئەو کەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە، زۆر جار لەکاتی وەرزشکردندا هەناسەیان توند دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە وەرزشی مەلەکردن لە حەوزێکی داخراودا دەبێتە هۆی زیادکردنی رێژەی شێ و رێگرە لە هەناسە توندبوون.

چی تر: مەلەکردن دەبیتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی سیەکان بە هۆی خێرابوونی هەناسەدانەوە، کە ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی ئۆکسجینێکی زیاتر بچێتە ناو سیەکانەوە، هەروەها بەهێزکردنی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی فشاری دەروونی و هەستکردن بە ئاسوودەیی یەکێکی دیکەن لە سوودەکانی مەلەکردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا