بابەتە
سەرەکیەکە: بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئەنجامە راگەیەندراوەکان لەلایەک لە ئاست
چاوەڕوانیمان نەبوون و لەلایەکی دیکەشەوە سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەو دەرەنجامانە
هەیە، بە جۆرێک کە رێژەی دەنگی پوچەڵ لە ئاستیکی بەرزدایە کە گومان لە پڕۆسەکە
درووست دەکات.
ئەمەش
هەیە: بەتایبەت کە رێگەنەدراوە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان، رووی پێشەوەی
پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان ببینن و تەنها مۆری پوچەڵبوونی پشتی پەڕاوی دەنگدانەکە
نیشاندراوە.
زیاتر:
داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ رەواندنەوەی
گومانەکان و دڵنیابوونەوە و بەراوردکردنی دەرەنجامەکان، ئەنجامەکان بە ئەلیکترۆنی
رادەستی لایەنەکان بکات، هاوکات چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایین بۆ ئەوەی
بڕیار لەسەر دەرەنجامەکان بدەین.