سەرۆککۆماری عێراق: داوا دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادی گەل بگیرێت

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆمارى عێراق بەبۆنەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کۆتایهاتنی پەیامێکى بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە خەڵک و لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی ئەو مافە دیموکراسییە گرنگە پیرۆز دەکەم.

ئەمەشی وت: لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەر دابنیشن، بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی خزمەتکردنی خەڵک، لە پێشینەی کارەکانی بێت و کار بۆ پەرەپێدانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە بکات و پشتگیریی لە بووژانەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بکات.

زیاتر: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، توانیویەتی بە دەستپاکی و پیشەییانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی ئازادی گەل بگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا