بابەتە سەرەکییەکە: سوپای پاسداران هەوڵی دەستگیرکردنی
چەند کۆڵبەرێکی داوە و ئەوانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە.
سەرچاوە: رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: سوپای پاسداران هێرشیکردووەتە سەر ماڵی کۆمەڵێک کۆڵبەر
لە سنووری شاری شنۆ و بەهۆی بەرگریکردنی کۆڵبەرەکان و سەرهەڵدانی ململانێی
جەستەیی، سوپای پاسداران بە چەکی ئاڕ پی جی هێرشیانکردووەتە سەر ماڵەکە.
زیاتر: بەهۆی هێرشەکەوە کۆڵبەرێک کە خەڵکی شاری سەڵماسە
و ناوی رامین شکاکە، گیانی لەدەستداوە و چەند کۆڵبەرێکی دیکە برینداربوون.
ئەمەش روویداوە: بە وتەی سەرچاوەیەک، کۆڵبەرێکی بریندار
پاش شەڕێکی شەش کاتژمێری لەگەڵ سوپای پاسداران، دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار
گواستراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان
لە شارە کوردییەکانی دیکەوە بە گشتی، بە مەبەستی کۆڵبەریکردن روودەکەنە شاری شنۆ و
لە سنووری ئەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری خانوو بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەی پشووی تێدا
بدەن.