بابەتی سەرەکی: پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزیی
قۆناغی 12ی ئامادەیی هەڵەیان تێدابووە.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
بەهۆی بوونی هەڵەیەک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی کە ئەمڕۆ
بەڕێوەچوو، دوو نمرە دەداتە خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی.
زیاتر: هەڵەکانی تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ لە هەردوو پرسیاری
ژمارە 23 و 32ی تاقیکردنەوەکاندا بوون و هەڵەکانیش، هەڵەی نووسین بوون.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەو مەبەستە BMC پەیوەندی بە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی
پەروەردەوە کرد و ناوبراو وتی: هیچ زانیارییەکم لەوبارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە و
دەبێت لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لەوبارەیەوە لێدوان بدەن.